گەورە بوم گەورە بوم بەشەق گەورە بوم
 
لە چاوی دايكم قەت ئاقڵ نەبوم
 
رۆيشتم رۆيشتم بۆ مەكتەب رۆيشتم
 
يەك دەرزەن شەقيشم خوارد چونكە دەرنەچوم
 
مناڵ بووم دايكم بانگی ئەودیوی کردم
 
کەتنێکم کردبوو پڕ شەقی کردم
 
گەورەبووم گەورەبووم بە زلە و شەق
 
گەورە بووم شەقەکان تونتر بوون
 
بەس من هەر گەورەبووم
 
گەورەبووم لەدايكم داوای پارەم کرد
 
بە قایش کەوتە شوێنم حەو کۆڵان ڕامکرد